ڕوانگە - بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/9/4 ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، کۆببێتەوە و رێکارەکانی سیستمی دارایی و ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی دارایی ھەرێم و عێراقیش تاووتوێ بکرێن.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سێ تەوەر لەخۆدەگرێت، لە تەوەری یەکەمدا یەکەمدا ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە یەکخستنی رێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاری لەنێوان ھەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێم بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی دەسەڵات و مافەکانی ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ دەخرێتەڕوو.
لە تەوەری دووەمیشدا، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق دەخرێتەڕوو کە ڕۆژی ٢٩ی مانگی ئاب ئەنجامدرا، لەگەڵ خستنەڕووی بەڕێوەچوونی کارەکانی تیمی ھاوبەشی ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی.
تەوەری سێیەمیش تایبەتە بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی ئابووری وزاری فیدراڵ لە ھەولێر لە ھەفتەی داھاتوودا، کە تایبەت دەبێت بە دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی وەزارەتەکانی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم.